سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
تایبەت بە سایتی هەواڵ


<%Category%>

<%EntryCommentCount%>

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

 

* 

مانای طاغوت و سیفاتی کوفری

*

 طاغوت  ئه‌وه‌یه‌‌ که‌ له‌ حه‌دی خۆی تێپه‌ر بکات

یه‌که‌میان ئیبلیسی نه‌عله‌تییه‌‌ که‌ داوای په‌رستنی غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار له‌ به‌نی ئاده‌م ده‌کات {أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ} (60) سورة يــس .

عیباده‌تی شه‌یتان چۆن؟ وه‌ هه‌یه‌ بڵێت شه‌یتان خوامه‌ ‌؟

به‌ڵێ عیباده‌تی شه‌یتان بریتییه‌ له‌ ملکه‌چ کردن بۆ کوفر و شرك و به‌ درۆ خستنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ عله‌ وسلم . هه‌ر که‌سێك به‌وه‌ ڕازیبوو مانای وایه‌ بووه‌ به‌ عه‌بدی غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار.

 

 

دووه‌م سه‌ری طاغوتان ئه‌و حاکمانه‌ی که‌ به‌ غه‌یری به‌رنامه‌ی ئیسلام حوکم ده‌که‌ن،وه‌ پێیان وایه‌ به‌رنامه‌که‌ی ئه‌وان له‌ به‌رنامه‌ی ئیسلام باشتره‌ بۆ خه‌ڵکی ئه‌وا ئه‌و که‌سه‌ طاغوته. به‌ڵگه‌شمان ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزه‌ که‌ خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُواْ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُواْ إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُواْ أَن يَكْفُرُواْ بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلاَلاً بَعِيدًا} (60) سورة النساء .

بۆیه‌ ئه‌م ئایاته‌ به‌سه‌ر هه‌موو کاربه‌ده‌ستاندا ده‌چه‌سپێت که‌ ئه‌گه‌ر به‌ غه‌یری به‌رنامای ئیسلام کار بکه‌ن.

وه‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت {أَمْ لَهُمْ شُرَكَاء شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ} (21) سورة الشورى. خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ موشریك وه‌سف کردووه‌ که‌ له‌ جیاتی خوای په‌روه‌ردگار به‌ ئاره‌زووی خۆیان یاسا ده‌رده‌که‌ن ، وه‌ك په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بۆیه‌ ‌ ئه‌و یاسا و حوکمانه‌ی ده‌ری ده‌که‌ن هه‌مووی پوچ و بێ مانایه‌‌.

سێهه‌م له‌ سه‌ری طاغوت ئه‌و زانایانه‌ی که‌ بۆ دونیا دینی خوا ده‌گۆڕن

{اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَهًا وَاحِدًا لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ} (31) سورة التوبة .

چواره‌م له‌ سه‌ری طاغوت ساحر و کاهن: ساحر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ توانای دروستکردن و زیانگه‌یاندن و به‌خشین و زانینی ئه‌وه‌ی له‌ دڵی مرۆڤدا هه‌یه‌ ده‌کات، وه‌ کاهن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ عیلمی غه‌یب ده‌زانێت، که‌ ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌ عیلمی خوای په‌روه‌ردگاردایه‌. خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت{‏قُل لا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ الْغَيْبَ إِلا اللَّهُ‏}‏ ‏65‏سورة النمل‏

پێنجه‌م بانگکردنی خه‌ڵك بۆعیباده‌ت کردنت  وه‌ك زۆرێك له‌ سۆفی و شێخه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن که‌ گوایه‌  زۆر پیرۆزن وه‌ زه‌ره‌ر و قازانجیان به‌ ده‌سته‌

((وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم)) 

ئاماده‌کردنی  نه‌سره‌ت